پەروەردە خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە كە لەرێی لینكێكەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی  تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بزانن.

ئەمڕۆ شەممە ٢ی  ئابی ٢٠٢٥ وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە:" ئاگاداری  سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەكەینەوە، لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە  بەپێی پارێزگاكان و قوتابخانەكانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵی  تاقیكردنەوەكان بزانن."

ئەوەش روونكراوەتەوە، داوا لەخوێندكارانی دەكرێت،ڕۆژێك پێش  ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی (٢٣ی ٨) كاتژمێر (٧:٣٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەكانی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە: لەكاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیاریەكی دیكە تایبەت بەقوتابی پێویستە بەزووترین كات پەروەردەی خۆی لێ ئاگاداربكاتەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی.



PM:01:04:02/08/2025