ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی هەرێم داوا لە هاوڵاتیانی رواندز دەکات هەرچی زووتر ئەو شارە چۆل بکەن، هۆشداریش دەدات لەوەی ئاگرکەوتنەوەی زبڵخانەی سەر ڕێگەی رواندز مەترسی لەسەر تووشبونی هاوڵاتیان بە شێرپەنجە دروست دەکات".
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئاب ئیسماعیل ئیبڕاهیم، رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و بەرپرسی دەزگای میدیایی زاری کرمانجی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی داوایه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی دانیشتووانی ڕواندز ده‌كات و ده‌ڵێت :" تا زووه ئه‌م شاره چۆل بكه‌ن، ئه‌م دووكه‌ڵه هه‌مووی شێرپه‌نجه‌یه دێته ناو ماڵه‌كانتان".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئەگەر ماڵ و منداڵتان خۆش دەوێت تا زووە بڕۆنە دەرەوەی شاری رواندز، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كەس رەخنە لە واڵی بە توانای ئەم دەڤەرە نەگرێت، نەوەك هەستی ناسكی بریندار بێت.
له كۆتایدا ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: "زیاتر لە پێنج ساڵە هاوار دەكەین ئەم كێشەیه چارەسەر بكەن و بۆ جاری چەنده‌مە ئەم رووداوە دووبارە دەبێتەوە، به‌لام هەر بە خه‌یاڵیان نه‌هات".