ئیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی "جەنگی سەر غەززە بەبێ پشوودان بەردەوام دەبێت" تاکوو ئەو بارمتە دەستگیرکراوانەی لە کەرتی غەززە لە دەستی حەماسدان، ئازاد نەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، ئیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی سەربازیدا کە بڵاوی کردەوە، رایگەیاند" مەزەندە دەکەم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەینە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان، بە پێچەوانەوە شەڕەکە بەبێ پشوودان بەردەوام دەبێت".
بەپێی زانیارییەکان، زەمیر ڕۆژی هەینی " بە یاوەری ژمارەیەک ئەفسەری باڵای سوپا، سەردانێکی مەیدانی و هەڵسەنگاندنێکی بارودۆخی" کەرتی غەززەی کردووە.
سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، "جەنگ بەردەوام دەبێت و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتوون هێزمان پێدەبەخشن".
شەڕی غەززە دوای هێرشێکی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کە بەهۆیەوە هەزار و ٢١٩ کەس کوژران کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.
لە کۆی ٢٥١ بارمتە کە لە کاتی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا گیراون، ٤٩ کەسیان هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن، کە ٢٧ کەسیان بەپێی زانیاری سوپای ئیسرائیل، کوژراون.