به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌روبارێكی سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر خنكا و توانرا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێندرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "تیمه‌كانی مه‌له‌وانی له قه‌زای مێرگه‌سۆر و سۆران بەهەماهەنگی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی به‌شی به‌رگری شارستان قه‌زای مێرگه‌سۆر توانیان ته‌رمی رێكار عه‌بدوڵا ئیبراهیم ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵان له نێو رووبار بدۆزنه‌وه، له‌ئێستاشدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه گشتی بلێ كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و گه‌نجه دانیشتوی شاری هه‌ولێر بوو، به‌مه‌ستی گه‌شت رووی له‌سنوری مێرگه‌سۆر كردبوو، خێزانداره و باوكی سێ منداڵ.