بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند'' سێ کەس دەستگیرکران کە کامێرایەکی نهێنییان لەناو بڵندگۆیەکدا دانابوو و بە بەکارهێنانی چەند ئافرەتێک، بە نهێنی وێنەی چەند کەسێکیان تۆمار کردبوو، دواتر لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە داوای پارەیان لێکردوون.''
دەقی ڕاگەیندراوکەی ئاسایشی هەولێر:
بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ق ، أ ، ع) و (م ، غ ، س)و(ف، ف ،ج)،تۆمەتبارانی ناو هاتوو هەڵساون بە گرتنی شوقەیەک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری هەولێر و دواتر لە ناو ئامێرێکی (بلندگۆ/ سماعە) لە ژوری نوستنی شووقەکەیان کامێرەیەکی نهێنیان جێگیر کردوە ،بەناوی میوانداری چەند هاوڵاتیەکیان بردۆتەوە بۆ شوقەکەی خۆیان و سەرنجی کەسەکانیان ڕاکێشاوە بەڕێگای بەکار هێنانی چەند ئافرەتێک ،وێنەو گرتەڤیدیۆی زیاتر لە (١٠) کەسیان بە شێوەی نەشیاو تۆمار کردوە، دواتر هەڵساون بە ئەنجامدانی هەڕەشە کردن و بلاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیکان، لە بەرامبەر بلاو نەکردنەوەیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردوە،سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمان لە پێدانی زانیاری.