بافڵ تاڵەبانی: باشترین وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان یەکڕیزی نیشتمانیمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند'' ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە لە تەواوی شاڵاوەکانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕکردنی گەلەکەمان پەیڕەوی دەکرد.'' 

وتیشی'' لەم یادە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، یەکڕیزی و یەکگوتاریی نیشتمانیمانە بۆ بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان.




PM:10:27:02/08/2025