وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران لە لایەن تیمێکی تەکنیکی وەزارەتەکەیانەوە ڕادەستی دارایی عێراق کرا.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێنمی کوردستان بڵاویکردووە " لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ئەمە لە کاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٩٠ رۆژ تەنیا مووچەی مانگی ٥یان وەرگرتووە و تا ئێستا بەغدا و هەولێر بۆناردنی مووچە رێکنەکەوتوون وخەتاکە دەخەنە ئەستۆی یەکدی.