ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵیادی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی
شنگال لە ساڵیادی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە ودەڵێت" دەبێت لە عێراق
کۆتایی بەو هزر و رەفتارە شۆڤێینیانە بێت کە هەر جار و بە بیانوویەک و بە عەقڵیەتێکی
نامرۆڤانە و نکۆڵیکار، ئازاری گەلی کوردستان دەدەن".
دەقی پەیامەکەی مەسعود
بارزانی:
ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش یازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە
دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا تاوانێك بوو هەموو سنوورەكانی نامەردی
و دڕندەیی تێپەڕاندبوو، ئەمە ئازارێكە هەرگیز لە یادمان ناچێت. قەدەری گەلی كورد ئەوە
بووە كە هەمیشە دوژمنی دڵڕەق و بێویژدانی هەبووە و كارەسات لەدوای كارەسات بەرۆكی
گەلی كوردستانی گرتووە.
ئەوەی لەدژی خوشك و برایانی ئێزیدی ڕووی دا درێژكراوەی ئەو
زنجیرە كارەساتانەیە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون. لای هەموو كەسێك ڕوونە
ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و بێویژدانیی
تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران.
لەدوای ڕوودانی ئەو كارەساتە لەسەر دەستی تیرۆریستانی
داعش، گەلی كوردستان و پێشمەرگە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ خوشك و براكانیان بوون و ئەوەی
لەدەستیان هات بۆ ڕزگاركردنی ئاوارەكان و ئازادكردنی شنگال و چیای شنگال ئەنجامیان
دا. لێرەدا ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەموو ئەو قارەمانانە بەرز دەنرخێنین كە
مێژووییەكی پڕشنگداریان تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی
و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە و سەری تیرۆریستانیان خستە ژێر پێی ئێزیدییەكان.
هەروەها زۆر سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەین كە لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و تێكشكاندنی
داعش ڕۆڵێكی بەرچاویان بینی.
لە یازدەهەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان
و قوربانیانی ئەو تاوانە و هەموو ئەو تاوان و كۆمەڵكوژیانە دەنێرین كە بەسەر گەلی
كوردستاندا هاتوون. پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی قوربانیانی كارەساتی شنگال و هەموو
ئەو جینۆسایدانە بكات كە دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون. دەبێ كۆتایی بەو هزر
و ڕەفتارە شۆڤینیانە بێت كە هەرجار و بە بیانوویەك و بە عەقلیەتێكی نامرۆڤانە و نكۆلیكار
ئازاری گەلی كوردستان دەدەن.