به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند'' ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی مه‌له‌كردن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌سنوری قه‌زای خه‌بات خنكا.''
به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا هاوڵاتی هاوكار ته‌حسین سادق ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ دانیشتوی قه‌زای خه‌بات له زێی گه‌وره خنكاوه له كاتی مه‌له‌كردن.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ده‌ستبه‌جێ تیمی ژێرئاوی خه‌بات چونه شوێنی ڕوداوه‌كه و توانیان دوای كاتژمێرێك گه‌ڕان ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا.
هەر ئەمڕۆش لە ڕوباری سیروان گەشتیارێک عەرەبی تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا.