سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی هەق هێرشی توند دەکاتە سەر پێشمەرگە

سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی هەق هێرشی توند دەکاتە سەر پێشمەرگە و دەڵێت: لە شەنگال لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نەبوون و  ئێزدییەكانیان بە تەنها جێهێشت.'' 

خالید ساعدی، سەرکردە لە گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند'' پێشمەرگ لە ئاستی بەرپرسیتارێتیدا نەبوون، لە ئاستی ئەوئەمانەشدا نەبوون كە پارێزگاری لە ژیانی خەڵكی بێ تاوان بكەن، ئەمە وامان لێدەكات كە پێداچونەوە بە گەڕانەوەی شەنگالدا بكەین بۆ باوەشی نیشتمان و باوەشی حكومەتی ناوەندی.'' 

 
وتیشی'' هەندێك لایەن بەربەست بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان دروست دەكەن، ئێمە توانیومانە بەشێك لە خێزانە ئاوارەكان بگێڕینەوە، بەڵام دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە لە ئاستی خواستی ئێمەدا نییە، بەهۆی دەستوەردانی هەندێك لایەن بە بیانوی جیاوازە.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی جێگەی داخە، نەهامەتیە مرۆییەكانی ئێزدیەكان لەلایەن هەندێك هێزی سیاسیەوە بۆ دەستكەوت و بەرژەوەندی سیاسی قۆستراوەتەوە، تائێستاش بازرگانی بە دۆسیەی ئێزدییەكان و شەنگالەوە دەكەن. 




PM:11:02:03/08/2025