هەسەدە ڕایگه‌یاند'' پێنج شه‌ڕڤانیان بەهۆی هێرشه‌كانی داعش له دێره‌زور گیانیان له‌ده‌ستداوه.''
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" پێنج شه‌ڕڤان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشێكی شانه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانمان له سنوری ده‌یره‌زۆر، گیانیان له‌ده‌ستدا، شه‌ڕڤانان تا كۆتایی شه‌ڕیان كرد و هێرشی چه‌كدارانیان تێك‌شكاند".
هەسەدە دەڵێت'' به سه‌ربه‌رزییه‌وه گیانله‌ده‌ستدانی حه‌سه‌ن حامید ئه‌حمه‌د (ئاده‌م)، عیزه‌دین سه‌عید خه‌لیفه (یوسف)، عه‌مار محه‌مه‌د عه‌لوش (به‌ری)، عه‌مار محه‌مه‌د خه‌لیفه (جودی)، مازن عه‌بدوڵا خه‌ڵه‌ف (قه‌یسه‌ر) له ٣١ تەموزی ٢٠٢٥ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه نمونه‌ی فیداكاری و قاره‌مانێتی بون، له هه‌مو گۆڕه‌پانه‌كان وڵاته‌كه‌یان پاراست".