ئەوقافی سلێمانی: گرفتی کەمئاوی مزگەوتەکان چارەدەکەین

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە مزگەوتەکان ددات و دەشڵێت" بە تانکەر ئاویان بۆ دابیندەکەین".

عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٥، بە میدیای پارتی راگەیاند" بەهۆی کەمئاوی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی، بەشێک لە مزگەوتەکانیش کێشەی کەمئاوییان بۆ دروستبووە، بۆ ئەمەش هەوڵمان داوە، بە تانکەری ئاو گرفتەکانیان چارەبکەین".

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وتیشی" ئەو مزگەوتانەی لەناو جەرگەی بازاڕن یان لەو گەڕەکانەن قەرەباڵغیەکی زۆریان لەسەرە گرفی کەم ئاویان بۆ دروستبووە، هاوکات لە ٪٨٥ مزگەوتەکانی سلێمانی بیری تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین چەند مەترێک بۆڕی بۆ ناو بیرەکان شۆڕبکرێتەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی رابردوو چوار مزگەوت لە چەند شوێنێکی جیاوازی سلێمانی ڕووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی و بێئاوی بوونەتەوە..




PM:05:31:04/08/2025