دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایگەیاند'' تۆمەتبارێکی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردنی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی لە ٥٠ ئافرەت و پیاو کردبوو.''
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ڕاپەڕین، توانیان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لەچالاکییەکەدا تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کەماوەی دووساڵە بەناوی سحر و جادوو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە هەڕەشەی لەچەندین ئافرەت و پیاو کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار تەمەنی ٢٥ ساڵە، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەر سەرجەم ئەکاونت و بەڵگە وێنە و ڤیدیۆکانی گیرا.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ٢ لهیاسای قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.