ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کەس لە کاتی مەلەکردندا لە پۆندی پریس لە پارێزگای هەڵەبجە خنکاون و هەتا ئێستاش نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێت.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، دوو کەس بە ناوەکانی محەمەد عومەر و رابەر حەمەڕەشید، لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامە و نەتوانراوە دەربهێندرێنەوە.
پۆندی پریس لە گوندی پریسی ناوچەی نەورۆڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە هەڵکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ چوار کەس لە قەزای خەبات خنکان کە دوانیان برای یەکتربوون هەر بەمەستی مەلەکردن ڕوویان لە ڕوبارەکە کردبوو.