تەقینەوەیەک لە هەولێر روودەدات و ئاسایش ڕونکردنەوە دەدات

 سەبارەت بە دەنگی ئەو تەقینەوەی ئێوارەی ٤ی ئابی ٢٠٢٥ لە دەوروبەری شاری هەولێر بیسترا ئاسایشی هەولێر،ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە. 

ئاشایشی هەولێر دەڵێت'' دەنگی ئەو تەقینەوەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا چالاکی ئەمنی و سەربازیی بووە'' 

ئاماژەبەوەشکراوە'' هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر١٨:٤٥ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نییە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەیک دەبێت هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کێڵگە نەوتییەکان ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی دەبنەوە. 




PM:09:44:04/08/2025