راوێژکاری ئەمنیی سودانی: ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان ئاشكرادەکرێن


راوێژكاری ئەمنیی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند'' لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن و دوای تەواوبونییان ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی بڵاودەكرێتەوە.''

خالید یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، بۆ کاروباری ئەمنی، دەڵێت'' هەماهەنگی تەواو لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند هەیە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان.'' 

باسی لەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ئەو پێشێلکارییانە قبوڵکراو نین، دەوڵەتیش هەموو رێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر، بۆ ڕێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە.

جەختیشی لەوە کردەوە، دەوڵەت پێداگرە لەم پرسانەدا، ناكرێت رێگەی پێبدات، ئەوپەڕی تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەیان.




PM:11:28:04/08/2025