به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند'' له‌ئه‌نجامی روداوێكی ته‌قه‌كردن، دو كه‌س كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.''
پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' كاتژمێر٣:٠٠ بەیانی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌گه‌ڕه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوه هۆی كوژرانی دوكه‌س کە تەمەنی یەکێکیان ٢٠ ساڵ ئەوەی دیکە ١٨ ساڵ بوو، ئەوەی دیکە بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە لە سلێمانی.''
بەپێی زانیارییەکانی ''سپی میدیا'' بکەرەکانی ڕوداوەکە و قوربانیەکان ناسیوای یەکتری بوون لە ماوەی ڕابردودا دەمەقاڵیەکی بچوک هەبووە لە نێوانیان، سەبارەت بە ڕووداوەکەش کاتژمێر ٢:٣٠ شەو دوو کەس بە سواری ماتڕۆەوە دەمووچاویان بەست بوو بە دەمەنچە هێرشیان کردە سەر ئەو سێ گەنجە لە نزیک ماڵی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دو كه‌س به‌گومانی ڕوداوه‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌ماده‌ی٤٠٦ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه بۆڕوداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.