به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپەری ئه‌لمۆنیتۆر، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌م دواییانه‌دا دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگرییان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كردوە.
بەپێ ماڵپەڕەکە، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره به ناوه‌كانی ئایدن گونێل و ئێرهان پێكچه‌تین له قه‌زای دوكان له پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ڕفێندراون، گومانیان لێده‌كرا سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی سیخوڕییان كردبێت كه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌یان كردۆته ئامانج.
سه‌رچاوه كوردییه‌كان كه بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه پشتڕاستیان كردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ناوی ئایدن گونێل له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی توركیا كرایه‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان گه‌ڕێنرایه‌وه ئه‌نقه‌ره.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌وڵده‌دات پرۆسه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌كه‌كه زیندو بكاته‌وه، هەروەها پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیان بەڕێوەدەچێت.