لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی گۆڕان و یەکێتی چەند پۆستێک دەدەن بە پارتی و هەردوو لایەنی ئیسلامی( یەکگرتوو، کۆمەڵ).
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند " سێ بەڕیوەبەرایەتی گشتی بۆ پارتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ دانراون، لەنێویاندا بەڕیوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ دەدرێت بە یەکگرتووی ئیسلام".
سەبارەت بە قائیمقامەکان سپی زانیویەتی کە بە پارتی و یەککرتوو و کۆمەڵ، قائیمقامەکانی قەراخ و چوارتاو ماوەتیان پێدەدرێن".
پێدانی ئەم پۆستانە بەشێکە لەرێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی، بەلآم ئەمرۆ ئەم بەشانەی رانەگەیەنراو بڕیارە هەردوولا بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆببنەوە.