بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: داهاتی سندوقی شێرپەنجە کەمیکردوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ڕایگەیاند'' داهاتی شێرپەنجە زۆر كەمیكردووە بارودۆخی دارایی لە خراپە.'' 

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەیەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنانەوانیدا، دەڵێت'' بەهۆی قەیرانی سیاسی و ئابورییەوە داهاتی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی ٢٠١٧ ٢ و ٢٠١٨ زۆر كەمیكردووە و داهاتی سندوقە شێرپەنجە لە ئێستادا لە دۆخێكی باشدا نییە.''

 
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر بەپێی یاسا داهاتی بەشێكی داهاتی جگەرەو خواردنەوە كحولییەكان بۆ سندوقی شێرپەنجە بوو بەڵام ئێستا ناگەڕێتەوە، وتیشی'' پشكی شێری داهاتی سندوقی شێرپەنجە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاوتۆچۆی سلێمانیە.'' 

هۆشداریدا لەوەی هەندێك رێكخراوی تر بەناوی هەیە بەناوی شێرپەنجەوە پارە كۆدەكەنەوە، هەروەها بەهەزاران كارگە لە هەرێمی كوردستان كراونەتەوە، كەبەشێكن لە هۆكاری پیسبونی ژینگە. 




AM:11:00:05/08/2025