کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. 


بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت'' ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ وە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. 
پلەکانی گەرماش بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سەبارەی بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان: 

هەولێر :  ٤٣ پلەی سیلیزی  
سلێمانی : ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک :  ٤٢  پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  ٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران :  ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٦ پلەی سیلیزی




PM:12:14:05/08/2025