سەرۆكی پەرلەمانی توركیا: برایەتی تورک و کورد هەوێنی ناوچەکەمانە

نومان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، لەمیانی وتاری كردنەوەی یەكەم کۆبونەوەی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە توركیا دەڵێت'' ئەمە لیژنەیەکی ئاسایی نییە، پرۆسەکە لە پسپۆڕی تاکێک یان دامەزراوەیەک نییە، بەڵکو لە پسپۆڕی میللەتی خۆشەویستمانە.'' 

وتیشی'' ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ئازارە هاوبەشەکانمان بگۆڕین  بۆ هیوای هاوبەش و برایەتی تورک و کورد هەوێنی ناوچەکەمانە و چارەنووسی هاوبەش واتە پێکەوە رۆیشتن، نەک تەنها لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵکو بە هیواشەوە.'' 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکانان لێرە ئامادەن و پەرلەمان دەبێتە مەرجەعی شەرعیەت بۆ چارەسەری کێشەکانی وڵات. 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو لیژنەیەی بۆ پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، دەستی بە کۆبوونەوە کرد و سەرۆکی پەرلەمان گوتاری دەستپێکی خوێندەوە.




PM:01:27:05/08/2025