حکومەتی عێراق بەنیازە کەمپی مەخمور تەلبەند بکات

حکومەتی عێراق بەنیازە کەمپی مەخمور تەلبەند بکات بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانەی کەمپەکە کراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئاب میدیایەکی سەر بە پەکەکە رایگەیاند" شاندێکی سەربازیی کە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی لەگەڵدایە لە بەغدادەوە ڕوویان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) کرد و لەگەڵ نوێنەرانی کامپەکە كۆبوەوە".

دەشڵێت" شاندەکە دەیەوێت دەوروبەری کامپەکە تەلبەند بکات و پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی زۆری لە دەوروبەری کامپەکە کۆکردووەتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش لە ٥ی نیسانی ئەمساڵ ئاوارەکانی کەمپی مەخمور بۆ چەند رۆژێک دژی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کەمپەکە و لەشکەرکێشی حکومەتی عێراق بۆ ناو کەمپەکە نارەزایەتیان دەربڕیبو.




PM:03:45:05/08/2025