وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە ( ٦ ی ئابی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەدوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە دابەشكرا، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دواكەوت.