ژنێکی گەنج لە سنووری ناحیەی بنگرد خنکا

ژنێک گەنج شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە، ژنێک لە دەربەند کەوتووەتە ناو ئاوەوە و بەهۆیەوە خنکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەرگری شارستانی راپەرین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە، ژنێک لە دەربەند کەوتووەتە ناو ئاوەوە و بەهۆیەوە خنکاوە، تیمەکانی بەرگری بە زووترین کات گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

روونیشی کردەوە، هاوڵاتییەکە لەگەڵ سێ ژنی تر چوونەتە ناو ئاوەکەوە و دواتر لەناکاو نوقم بوون، سێ ژنەکەی تر رزگاریان بووە و بەداخەوە ئەم هاوڵاتییە خنکاوە، پاشان تیمەکانی بەرگری توانیویانە لە ماوەی ١٠ خولەکدا تەرمەکەی بهێننە دەرەوە و دواتر رادەستی پۆلیسیان کردووە و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە. 
 
 ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خاوەنی منداڵێکە.





AM:09:38:06/08/2025