وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند" لەکۆی ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کە ئێستا هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، رێککەوتوون ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت وەربگرن و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە کە هاوکات وەزیری نەوتە بە سەردانێک گەیشتە کەرکووک و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووک بەرهەم دەهێنرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پلانیان هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە کەرکووک بگەیەننە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.
سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامن و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ سامانە سروشتییەکاندا هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە.
وەزیری نەوتی هەرێم ڕاشیگەیاند" ئێستا هەرێمی کوردستان ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت کە ٥٠ هەزاری بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە و ئامادەییشی بۆ وەرگرتنی ٨٠ هەزارەکەی دیکە دەربڕی".
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەگەر کێشە بۆ ئەو ڕێکەوتنەش دروست نەکرێت و جیبەجێ بکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە ناردنی موچەی هەرێم لە بەغداوە.