بە پێی ڕەشنووسی بودجەی سەربازیی ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پلانیدایە کە هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە رابگرێت، بەڵام بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژەی دەبێت.
ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی ناوەڕۆکی ئەو پرۆژەیەی بڵاوکردەوە کە بۆ بودجەی سەربازیی ساڵی ٢٠٢٦ ی ئەمریکا دانراوە و لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتەکە هاوکارییە داراییەکانی پێنتاگۆن بۆ پێشمەرگە ڕادەگیرێت کە بڕەکەی ٥٧.٨ ملیۆن دۆلار بوو و بەرپرسیارێتی دارایی پێشمەرگە دراوەتەوە بە حکومەتی عێراق.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا لە ١٨٩.١ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٤٨.٢ ملیۆن دۆلار کەمکراوەتەوە.
بە پێی ڕەشنووسی بودجەکە، هاوکارییە داراییەکانی پێنتاگۆن بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ساڵی ئایندەدا زیاد دەکرێت و لە ٩.٣ ملیۆن دۆلارەوە دەکرێت بە ٦٣.٦ ملیۆن دۆلار.
ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی مۆنیتەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هیزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبێت.