وێنە .. ئەرشیف
لە رۆژئاوای کوردستان نوێنەرانی پێکهاتەکان و لایەنە سیاسییەکان کات و شوێنی کۆنفرانسی یەک هەڵوێستیان دیاریکرد.
بە پێی زانیاری میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، کۆمیتەی ئامادەکاری "کۆنفرانسی یەک هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا " ڕۆژی هەینی، ٨ـی ئاب لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەچێت.
پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریان، ئاشووری، ئەرمەن، ئێزدی، تورکمان و چەرکەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ـەوە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە دەکەن.
کۆنفرانسەکە لە ژێر درووشمی "بەیەکەوە بۆ ئەو فرەڕەنگییەی کە یەکێتیمان بەهێزدەکات و پشتیوانییەک کە داهاتوومان دابین دەکات"ـدایە.
سازدانی کۆنفرانسەکە بۆ دووپاتکردنەوەی یەک هەڵوێستی کوردە لەمەر کێشەکانی سوریا و یەک هەڵوێستیان بەرامبەر دیمەشق.