خانەقین وسلێمانی بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمار کرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم گەرمترین و فینکترین ناوچەکانی باشوری کوردستانی بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکردەوەو گەرمترین خانەقین و سلێمانی بووەو، فێنکترین حاجی ئۆمەران بووە.
بەپێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم گەرمترین ناوچەکانی هەرێم خانەقین ٤٥ پلە بووە، سلێمانی و کەرکوک ٤٤ پلە، دهۆک و هەولێر ٤٣ پلە بوون.
فێنکترین شوێنیش حاجی ئۆمەران ٣٥ پلەو هەڵشۆی لەلای قەڵادزە بووە کە پلەی گەرمای ٣٩ پلە بووە.
کەشناسی بەیانی ئەمڕۆش پلەی گەرمای سبەینێ پێنج شەممەی بڵاوکردەوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە پلەی گەرمای ئەمڕۆ چوار شەممە.
PM:05:53:06/08/2025