عه‌لی قه‌ره‌داغی: ئەوانەی قەرزاوی تاوانبار دەكەن بەتیرۆریست كۆمەڵێكی تیرۆریستین

‌پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەكاردانەوەیەكدا بەوەی پۆلیسی نێوەدەوڵەتی یوسف قەرزاوی ژمارەیەك سەركردەی ئیخوانی خستە لیستی رەشەوە دەڵێت: قەرزاوی زانایەكی خواناسە.

پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لەتویته‌ر دەربارەی داواكردنی قەرزاوی وەك تاوانبار لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە به‌ناونیشانی(لێرەوە دەپرسم خۆتان دادوەر بن كێ تیرۆرستە؟)نووسیوویه‌تی:

دكتۆر قەرزاوی زانایەكی خواناسەو خاوەن مەنهەجی میانڕەویە، بەدرێژای دەیان ساڵی تەمەنی بەرگری لەمیانڕەوی كردوە لەرێگەی كتێب و نوسین و وتارو كۆڕو سیمینارەكانی، لەبەرئەوە ئەوانەی تاوانباری دەكەن بەتیرۆرست كۆمەڵێكی تیرۆرستین.

هه‌روه‌ها  دەڵێت: ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوانەی كەدكتۆر قەرزاوی تاوانبار دەكەن بۆخۆیان دەستیان سور بوە بەخوێنی گەلەكانیان و دەست درێژی بۆسەر ئافرەتان و دژی دیموكراسی و شەریعەت و دەنگی گەل وەستاونەته‌وە، لێرەوە دەپرسم خۆتان دادوەر بن كێ تیرۆرستە؟



PM:11:09:09/12/2014