کەمێک پێش ئێستا بکوژی ئەو سێ کەسەی کە لە بەنزینخاکەی نزیک ماجدی مۆڵی هەولێر کوژران, دەستگیر کرا.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک ڕێکەوتی (٦-٨-٢٠٢٥) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.