بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن لە پارێزگای نەجەف حەوت رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەربارەی پشووی فەرمی لە پارێزگاکە بڵاویکردەوە، بەبۆنەی زیندووكردنەوەی سەردانی چلەوە، لە رۆژی پێنج شەممەوە ٧ـی ئاب تا پێنج شەممەی داهاتوو ١٤ـی ئاب دەبێتە پشوو لە دامودەزگا فەرمییەكان.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەربارەی ئەو دامەزراوانەی کە پشووەکە نایانگرێتەوە وتی، پشووەکە دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هەرلەمبارەیەوە، پارێزگای زیقار و چەند پارێزگایەكی دیكەش بڕیاریاندا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بكەن بە پشووی فەرمی.