كاركردن لە هەردوو كێڵگەی نەوتی ئەتروش و سەرسەنگ دەستی پێكردووەتەوە

کۆمپانیای شاماران، ڕایگەیاند''  لە دوو کێڵگە بەرهەمهێنانی نەوت دەستی پێکردووەتەوە و زیانەکانی هێرشە درۆنیەکانی ئاشکراکرد.'' 

كۆمپانیای شاماران، لە راپۆرتی دارایی چارەكی دووەمی ئەمساڵیدا دەڵێت'' لە كێڵگەكانی سەرسەنگ و ئەتروش دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت كردووەتەوە، لە كێڵگەی ئەتروش بەتەواوی تواناكانییەوە دەستی بە بەرهەمهێنان كردووەتەوە، بەڵام لە كێڵگەی سەرسەنگ  بەهۆی هێرشە درۆنییەكان كە زیانی بە سێ‌ كۆگاو بۆرییەكان گەیاندووە، بەنیوەی تواناكانیەوە بەرهەمهێنانی دەستپێكردووتەوە.'' 

كۆمپانیای شاماران، لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا وتیشی'' هەرچەندە هیچ رووداوێک لە کێڵگەی ئەتروش ڕووینەداوە و، هێرشی ئاسمانی دیکەش بۆ سەر سەرسەنگ نەکراوە، بەڵام وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەکە راگیرا، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی هاوشێوە لە کێڵگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا.'' 




AM:10:45:07/08/2025