سلێمانی؛ نزیکەی یەک تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌برێت


وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاند'' نزیكه‌ی 811 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌برێت.'' 

عەقید سەلام عبدالخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دەڵێت'' نزیكه‌ی ٨١١ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌برێت، كه‌  .٣٩٨  كیلۆگرام له‌و مادده‌ی له‌ جۆری كریستاڵ بووه‌، ١٨٤ كیلۆگرام له‌ جۆری هیرۆین بووه‌، ١٤٧ كیلۆگرام له‌جۆری تلیاك و هه‌روه‌ها پێنج كیلۆگرام له‌ جۆری حه‌شیش بووه‌.'' 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌ له‌ناوده‌برێت و لیژنه‌یه‌كی چاودێریش پێكهێنراوه‌ كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ سەرۆکایەتی دادگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.




AM:11:39:07/08/2025