مەزڵوم عەبدی: ١٣٩ گروپی چەكدار لە سوریا هەیە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نین

مەزڵوم عەبدی، ئاشکرایدەکات، ١٣٩ گروپی چەكدار لە سوریا هەیە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نین و زۆرینەی ئەوانەی كۆمەڵكوژی عەلەوییەكان و دروزیان كرد پێشتر شەڕی دژی کورد كردووە. 

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیموكرات لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند'' ئەوانەی کۆمەڵکوژی کەناراوەکانی سوریا و سوەیدایان ئەنجامدا، لەژێر کۆنترۆڵی دیمەشقدا نین، هەر ئەو گروپانەش بوون کە شەڕیان لە دژی کورد ئەنجامداوە.'' 

لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاش دەڵێت'' ئەو هەڕەشانە بێ بنەمان، ئێمە بڕیارێکی ستراتیجیمان داوە بۆ یەکخستنی دامودەزگا نیشتمانییەکانی سوریا بە سوپاشەوە، ئەوەی ئێمە لە تورکیای چاوەڕێ دەکەین، هاندانی هەردوولایە.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ١٣٩  گروپی چەكدار لە سوریا هەن کە زۆربەیان نزیکن لە تورکیاوە، ئەم گروپانە هێشتا نەبوونەتە بەشێك لە سوپای سوریا، كە لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بڕیاریان دا یەکبگرن. 




AM:11:53:07/08/2025