تەرمی ژنێک کە مامۆستای خانەنشینە لە یەکێک لە مالەکانی گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ لە هەولێر لە مالەکەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە کە لە لایەن دراوسێکانی دیکەوەئاگدارکراوەتەوە کە هەست بە بۆنێکی ئێجگار توند کراوە لە ماڵەکەوە .
بە پێ زانیارییەکان ژنەکە بە تەمەن بوو و لە ماڵیشەوە بە تەنیا دەژیا، بۆیە پێدەچێت چەند رۆژێک بێت گیانی لەدەستدابێت و پێی نەزاندرابێت، ئەو هاونیشتمانییە ناوی مامۆستا گەزەنگە، مامۆستای خانەنشینی کۆلێژی زانست، بەشی کیمیا بوو.
تا ئیستا هیچ لایەنێکی بەرپرس هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکردووە.