عێراق داوای بەشداری پێکردنی رافیدەین لە هەژماری من دەکات

عێراق داوا دەکات بانکی رافیدەین بخرێتە ناو پرۆسەی هەژماری من و هەرێمیش قبوڵی دەکات.

عێراق داوا دەکات بانکی رافیدەین بخرێتە ناو پرۆسەی هەژماری منەوە و وەڵامی لیژنەكەی دارایی كوردستان ئەرێنی بووە و بە وەزارەتی دارایی عێراقیان راگەیاندووە، هەر بانكێكی مۆڵەتپێدراوی بانكی ناوەندی عێراق داواكاریی پێشكەش بكات، دەتوانێت بەشداریی لە هەژماری من بكات، ئەگەر ئەو بانكە دەیەوێت بەشداریی بكات، نووسراوێك پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان بكات.

هەرچی عێراقە دەڵێت، دەبێت وەزارەتی دارایی كوردستان داوا لەو بانكە بكات بەشداریی پرۆسەی هەژماری من بكات، بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ قبووڵكردنی پێشنیارەكە بە لیژنەكەیان گوتووە، ئەمڕۆ ئێوارە وەڵامتان دەدەینەوە، ئەگەر ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دەیكەین.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەغدا دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کردووە بەڵام تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی شەش لە هەرێم دیارینەکراوە.




PM:07:46:07/08/2025