بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ، ئاشکرایدەکات'' سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆتایی هاتووە.''
عەلی نزار، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند'' ئێستا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، چاوەڕێی ئەو بڕە نەوتە لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە بڕیارە کوردستان ڕادەستییان بکات.
ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو پرۆپاگەندانەی ئاماژە بە قاچاغ بردنی نەوت دەکەن بۆ وڵاتانی دراوسێ، جێی شەرمەزارییە و هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە، دەڵێت'' هیچ پرۆسەیەکی لەو شێوەیە لە بەندەرەکانی عێراق و ئاوی هەرێمیی نییە.''
باسی لەوەشکرد، سەرجەم گریبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکان تەواو کردووە کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.