نوێنەری ئەنەکەسە لەهەرێم، ڕایگەیاند'' کۆنفرانسی حەسەکە هەنگاوێکە کوردەکان بخاتە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵات و پێکهاتەی سوننە لە سووریادا.''
عەبدولحەکیم بەشار، دەڵێت'' دوای ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕێگەی کۆنفرانسی ٢٦ی نیسانەوە، بە سەرکەوتوویی شەرعیەتی بەتەواوی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی وەک نوێنەری کورد لە سووریا سەندەوە و پەراوێزی خست وەک ئامرازێک بۆ بەکارهێنان لە کاتی پێویستدا، هەنگاوی کرداری لە ڕێگەی کۆنفرانسی حەسەکەوە دەستیپێکرد بۆ ئەوەی کوردەکان بخاتە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵات و پێکهاتەی سوننە لە سووریادا.''
ئەم هەنگاوە بە تەواوی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و دۆزەکەیدا، هەروەها لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە بۆ دروستکردنی سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو بۆ هەموو سوورییەکان دەدرێن، ناکۆکە.