ئەمڕۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس، شوان هەورامی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
شوان هەورامی، نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی دیارو دێرینی هەرێمی کوردستان بوو، ئەو، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کەناڵی ئاسمانی پەیام و بەرپرسی ئەرشیفی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی پێشوو بوو.
چەند مانگێك بوو بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.