سلێمانی.. تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئوتومبیلەکەیدا دۆزرایەوە

لە سلێمانی، لە نزیک پارکی ئازادی تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئوتومبیلەکەیدا دۆزرایەوە کە بە رەگەز عەرەبە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٥  تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی، لە نێو ئوتومبیلەکەیدا دۆزرایەوە.

هەر پێی زانیارییەکانی سپی  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو تەرمە لەنێو ئوتومبیلەکەیدا دۆزرایەوە کە بە نەتەوە عەرەبە،  و بەپێی ئاوسانی تەرمەکە بێت، چەند رۆژێکە کۆچی دوایی کردووە.

 تائێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ناسنامە و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە بڵاونەکردووەتەوە.




AM:10:40:09/08/2025