وەزیری دارایی داوا لە شاندی هەرێم دەکات داتای ٨٠٠ هەزار فەرمانبەری ڕادەست بكەن تاوەكو تەوتینی مووچەیان بۆ بكات.
ئەمرۆ شەممە ٩ی ئاب ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی داوای لە شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، کە وردەکاری تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەش بکەن، کە لە پرۆژەی بانکی "هەژماری من” تۆمارکراون، کە نزیکەی ٨٠٠ هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.
وتیشی"وەزیر جەختی لە پێویستی گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردووەتەوە بە مەبەستی تەوتین كردنی مووچەكانیان بەپێی ڕێكارە یاسایی و كارپێكراوەكان".
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەكانی هەژماری من و وەزارەتی دارایی هەرێم، زیاتر لە ٨٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر هەژماری بانكییان لەناو پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ كراوەتەوە.