ڕابەری ڕۆحی دروزەكان سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و وڵات و لایەنانە دەكات، كە پشتیوانی گەلەكەیان كردوون و دەشڵێت" پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروست بكات".
شێخ حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحی دروزەكان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوپاس بۆ ئەوانەی لەگەڵ ڕاستییەکان وەستان. هەڵوێستی ئەو وڵاتانە بەرز دەنرخێنین کە بێدەنگییان ڕەتکردەوە و لەگەڵ ستەملێکراوان وەستان، لە پێشەنگییاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵوێستی ڕوونی لە پشتیوانیکردنی کەمینەکان و ڕەتکردنەوەی ستەمکاری.
ڕاشیگەیاندووە، سوپاسی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكەین، چ حکومەت و چ گەل، بۆ دەستێوەردانی مرۆڤانەی خۆی بۆ سنووردارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی سوەیدا، پاڵنەرێکی ئەخلاقی و مرۆیی. هەروەها سوپاسی وڵاتانی خوشکی کەنداوی عەرەب دەکەین، کە بە ڕوونی ڕەتکردنەوەی حوکمی تیرۆر و پشتیوانی خۆیان بۆ دۆزی گەلی ستەملێکراومان دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی ئیدارەی خۆشەری ناوچەكانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕێکخراوەکانی سەر بەو ئیدارەی خۆسەر دەکەین بۆ پشتیوانی دڵسۆزانەیان بۆ گەلەکەیان لە سوەیدا.
جەختیشی كردەوە، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر پێشێلكاری و تیرۆری خەڵ:ی سوەیدا پێكبهێنێت و كەسانی تیرۆرست و گرووپەكان سزا بدات.