بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان لە شۆردنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم دەرگای ماڵەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئاب بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند" شۆردنی ئۆتۆمبێل لەبەردەرگای ماڵان قەدەغەیە، تەنانەت ئەگەر بە ئاوی بیریش ئەنجامبدرێت".
لەبارەی سزاکەیەوە بەختیار تاهیر دەڵێت'' سزای ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل لە بەردەرگا دەشۆرن لە ٥٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد،هەر کەسێک ئامادەنەبێت پارەی سەرپێچییەکەی بدات، دەچێتە سەر هەژماری قەرزی ئاوەکەی.