پەرلەمانتارێک: کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی ناردنی مووچەوە یەکلاکەرەوە دەبێت.


شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا لە لێدوانێکدا دەڵێت" نەناردنی مووچە پەیوەندی بە ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکی داهاتی ناوخۆ نییە و کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلاکەرەوەیە بۆ ناردنی مووچە".

هەر بەوتەی شوان کەلاری، وەزیری نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەییان هەیە نەوت وەربگرن، دەشڵێت "تەنها ئەوە ماوە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی بدەن لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە و کێشەکە چارەسەر ببێت.''

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردودا مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ مووچەیان وەرنەگرت هەروەها تا ئێستا هەرێم و عێراق نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.




PM:11:11:09/08/2025