بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە ئێوارە کاتی داخستنی بازڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک نزم بووەوە.
پەیامنێری ( سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزارو ٩٠٠ دینارە، پێنج شەممە ئێوارە بە ١٣٩ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٨٧ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٤ هەزار و ٢٨ لیرەی تورکیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ٥٩٤ دینار.