کرێکارێک لەناو بیری ئاودا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا

لە گەڕەکی شێروانەی سەنتەری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کرێکارێک لەناو بیردا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی شێروانەی کەلارەوە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی وەفیق سابیرعەباس، لە دایکبووی ١٩٦٩ هێنرایە پزیشکی دادی کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".

بەوتەی کوڕێکی ناوبراو کەلەکاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدابووە ناوبراو دانیشتووی گوندی ساڵح ئاغایە سەر بەناحییەی قۆرەتوو پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی پاککردنەوەی بیری ماڵی هاووڵاتییەک لەناو بیرەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لەسەرچۆنێتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.



AM:11:19:10/08/2025