بەغدا بۆ ناردنی مووچە داواکاری نوێی لە هەرێم هەیە

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ئاماژەی بەوەكردووە، لەچوارچێوەی گفتوگۆو دانووستانەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، بەغداد داواكاری نوێی لەهەولێر دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە:" كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد لەبارەی دۆسێی نەوت بەردەوامە، هەروەها دۆسێی مووچە جارێكی تر سەرهەڵدەداتەوە، ئەوەش وادەكات هەردوولا گفتوگۆو دانووستانی نوێ ئەنجامبدەن."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەگەر هەیە بەغداد لەدانووستانەكاندا مەرجی نوێ بخاتە بەردەست هەولێر لەنێویاندا رادەستكردنی ئەو بەعسیانەی داواكراون و لەهەولێر نیشتەجێن."

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە:" ئەو لیژنانەی بەغداد رەوانەی هەرێمی كوردستانی كردوون، نەگەیشتوون بەهیچ چارەسەرو دەرئەنجامێك كە حكومەتی فیدراڵ چاوەڕێی دەكات.



PM:03:56:10/08/2025