هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم بەڕێژەی ۹۷٪ کەمی کردووە


ڕێکخراوی سی پی تی ئاشکرایدەکات، هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم بەڕێژەی ۹۷٪ کەمی کردووە

لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تئ هاتووە'' لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەردەوامی دانوستانەکانی ئاشتی، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا، بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە.'' 

 بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان ١ی تەمووز بۆ ٣١ی تەمووز، سوپای تورکیا  (١٨) بۆردوومان و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە. زۆربەی  هێرشەکان بۆ سەر سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بوون، لە نێویشیاندا یەکەمین هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکییایە بۆ سەر خاکی کوردستان لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە.




PM:07:34:10/08/2025