شاخەوان عەبدوڵا: هەرێم ناتوانێت مانگانە ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت

شاخەوان عەبدوڵا ئاشکرایدەکات، هەرێم ناتوانێت مانگانە ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دواین لێدوانیداڕایگەیاند” رێككەوتن لەسەر دۆسییەی نەوت لەنێوان هەولێرو بەغداد كراوەو كۆتایهاتووە.

وتیشی: گفتوگۆكان لەسەر داهاتی نانەوتی  بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆوە بینیوە، هەركات رێكبكەون، بیانویەك نامێنێتەوە بۆ رەوانەكردنی موچە بۆ هەرێمی كوردستان.

قسەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە، تائێستا هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە



PM:10:28:10/08/2025